بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکخراوە ٢٩ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
بەرنامەی "ژیان بە نوێژ جوانە" کە هەموو ساڵێک لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان لە ژمارەیەکی زۆر شار و شارۆچکەی تورکیا رێکدەخرێت، ئەمساڵیش دەستی بە ئامادەکردنی بەرنامەکان کرا و بەرنامەی کۆتایی لە ٢٩ی ئەیلوول کاتژمێر ١٦:٠٠ لە حەوشەی مزگەوتی فاتیح پاشا (قورشونلو) بەڕێوە دەچێت.
جیهاد کاپلان بەڕێوبەری پلاتفۆرمی نەوەی قورئان لە دیاربەکر سەبارەت بە چالاکییەکە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی تەواوی منداڵەکان کرد کە لەگەڵ خانەوادەکانیان بەشداری لە بەرنامەکە بکەن.
کاپلان وتی، "پلاتفۆرمی نەوەی قورئان هەموو ساڵێک بەرنامەی ژیان بە نوێژ جوانە رێکدەخات. الحمد لله چالاکییەکانمان لە تەواوی شار و شارۆچکەکان کۆتایی هات. بەرنامەی کۆتاییمان ٢٩ی ئەیلوول کاتژمێر ١٦:٠٠ لە مزگەوتی قورشونلو بەڕێوەدەچێت. بانگێشتی منداڵەکان و دایک و باوکە هەستیارەکان دەکەین کە بەشداری لە بەرنامەکە بکەن."
ناوبراو لە بەردەوامی بانگێشتی منداڵەکان کرد کە لەگەڵ دایک و باوەکەکانیان بەشداری لە بەرنامەکە بکەن کە ژمارەیەکی زۆر چالاکیی جۆراجۆر بۆیان رێکخراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر رێگەی کەرکووک-تکریت ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا.
هاوڵاتیان لێدوانیان بۆ ئیلکها دایەوە و باسیان لەوە کرد کە دەبێت بەربەستەکان لە بەرامبەر قسەکردن بە زمانی دایک لەناو ببرێن.
لە شارۆچکەی تاتوانی پارێگای بەدلیس بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی ٤.٥ رووی دا.